شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-22 13:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرەڕای لەمپەڕەکان، خولی دووهەمی دانوستانی کوردانی سووریا درێژەی هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی دەستەی سەرکردایەتیی پەیەدە لە وتەکانیدا ئاماژە بە بوونی ناکۆکی لەسەر پرسە بەڕێوەبەرایەتییەکان و پرسە سەربازییەکان کرد لەنێوان لایەنەکانی دانوستانکاری کوردی سووریا و جەختی لەسەر درێژەی خولی دووهەمی گفتوگۆکان کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی سەرکردایەتیی پەیەدە ڕایدەگەیێنێت: خولی دووۆەمی دانووستانی یەکگرتنی کوردانی سووریا درێژەی هەیە بەڵام لەسەر سێ بابەتی بەڕێوەبەرایەتی، ڕاهێنان و پرسە بەرگرییەکان ژمارەیێک کێشە هەیە.

ناوبراو درێژەی دا لە ئەنجامی گفتوگۆ و دانوستانەکاندا توانیومانە 24 حزبی سیاسی پێکەوە کۆ بکەینەوە. تەنانەت ئەگەر لە زۆرینەی پرسەکاندا لایەنەکان ناکۆک بن خولی دووهەمی دانوستانەکان درێژەی هەیە. بەهیچ شێوەیێک زەبر لە دەسکەوتەکانی خەڵک نادەین و هیچ ڕێککەوتنێکیش دەسکەوتەکان ناخاتە مەترسییەوە.

ئاڵدار خەلیل لە درێژەدا دەڵێت: لەبواری بیروڕاوە هەندێک جار جیاوازیمان هەیە و هەوڵ ئەدەین کۆتاییان پێبێنین. ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیێکە کە مافی هەموو میللەتەکان دەستبەر دەکات و ژیانێکی پێکەوەیی دادەمەزرێنێت. ساڵانێکە ئەم پڕۆژەیە دەستی پێکردووە و درێژەی هەیە، بەڵام هەندێک ڕەوتی لایەن هێرش دەکەنە سەری.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە