هەمبەر هێرشەکانی تورکیا هیچ لایەنێک بەرگریی لە هاووڵاتییانی هەرێم ناکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی رەخنە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت کە بێدەنگە لە ئاست کوژرانی کوڕان و کچانی کورد لەلایەن تورکیاوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدهەم بارزانی لە رێی لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ گیان سپاردنی مامۆستا خالید کانی مەزنێ بڵاو کردەوە کە به هۆی هێرشی هێزی ئاسمانی تورکیاوە لە دەڤەری بەرواری باڵا کوژرا بوو.
ئەدهەم بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "به هیوای ئه‌وه‌ی رێگا له کرداری کوشتن و شه‌هید کردنی کوڕ و کچانی گه‌له‌که‌مان بگیرێ، که بێبه‌زیانه له سه‌ر خاک و وار و وڵاتی خۆیان ئه‌نجام ده‌درێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن، یان لایه‌نێک هه‌بێ به‌رگریان لێ بکات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران