24 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد: ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی ھەڵکشانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنادایە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە ماوەی 24 کاتژمێردا 24 کەسی دیکە لە ھەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و 325 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەکان خەوێندرابوون، چاک بوونەتەوە".
وەزیری تەندروستیی هەرێم راشیگەیاند: "تائێستا 849 کەس لە ھەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە".
لەبارەی دۆخی تووشبوون بە کۆرۆنا و رەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی گوتی: "ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەین و سبەی ئاشکرای دەکەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران