بنکه‌ی سه‌ربازیی تاجی له باکووری به‌غدا به مووشه‌ک کرایه ئامانج
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له عێراق رایگه‌یاند بنکه‌ی سه‌ربازیی تاجی له باکووری به‌غدا به مووشه‌ک کرایه ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێکدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له عێراق ئاشکرای کرد، دوو مووشه‌کی جۆری کاتیۆشا به‌ر بنکه سه‌ربازییه‌که که‌وتوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، مووشه‌که‌کان له ناوچه‌ی راشدییهوه هه‌ڵدراون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له داهاتوودا ورده‌کاری له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌کییه راده‌گه‌یه‌نن، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانه‌کانی ئه‌و هێرشه ئاشکرا بکه‌ن و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه به به‌رده‌وامی ئه‌و بنکه سه‌ربازیانه‌ی عێراق که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش لێی ده‌مینێنه‌وه، له‌لایه‌ن ده‌ستێکی نه‌ناسراوه‌وه ده‌کرێنه ئامانج.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران