لە ماوەی هەفتەیێکدا 3 هەزار و 918 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 658 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند لە 24 کاتژمێری رابردوودا 658 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و کۆی گشتیی تووشبووانی پەتاکەش گەیشتە 20 هەزار و 660 کەس.
ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 179 تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە و 20 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە کە بە گوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە، هەولێر 13 کەس، سلێمانی 6 کەس و لە ئیدارەی گەرمیانیش تووشبوویێک گیانی لەدەستداوە.
تائێستا لە هەرێمی کوردستان 20 هەزار و 660 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 207 کەس چاک بوونەتەوە و 732 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران