شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-12 06:13 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پەکەکە و تورکیا شەڕ ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر سیدەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند "پێویستە پەکەکە و توركیا شەڕ و ململانێکانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق و چیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە".

کوردپرێس:

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وردەکاریی کاتی ئەنجامدانی هێرشەکە بڵاو کراوەتەوە، کە كاژێر 2:45 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 11ی ئاب لە ناوچەی برادۆست بووە، كاتێك هێزەكانی پاسەوانی سنووری سەر بە حكومەتی عێراق خەریکی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە بوون کە لە خاڵە سنووریەکان دروستبووە بە مەبەستی دوورخستنەوەی هەڕەشەی شەڕ لە دانیشتووانی ناوچەكە، لەلایەن فڕۆكەیەكی لەشكری توركیاوە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكەی پاسەوانی سنوور کراوەتە ئامانج.

راگەیێندراوەکە ئاماژەی بە شەهیدبوونی دوو ئەفسەری هێزەكە داوە بە ناوەكانی (عەمید محەممەد رەشید سلێمان، فەرماندەی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور) و(عەقید زوبێر حالی تاجەددین، فەرماندەی فەوجی سێی لیوای دووی پاسەوانیی سنوور). هەروەها برینداربوونی (عەقید حیسامەدین عەبدولڕەحمان حەسەن).

وەزارەتی ناوخۆ لەو راگەیێندراوەدا نووسیویشیەتی "دووپاتی دەكەینەوە كە پێویستە پەکەکە و توركیا شەڕ و ململانێکانی خۆیان ببەنەوە دەرەوەی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق و چیتر خەڵكی ئێمە نەكەنە قوربانیی ئەو ململانێیە". هەروەها دەشڵێت "خەڵكی خۆمان دڵنیادەكەینەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەكو هەمیشە هەموو توانا و هەوڵەكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دوورخستنەوەی ئەم ململانێیە لە هەرێمی كوردستان".

ڕۆژی سێشەممە 11ی ئاب تەلەڤزیۆنی رووداو رایگەیاند، ژمارەیێک فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراقی لە برادۆست چوونەتە لای پەکەکە بۆ هەماهەنگی­کردن و وەستانی شەڕ، لەوکاتەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی کردوون.

دەستەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندووە، لە ناوچەی سیدەکان فڕۆکەی تورکی هێرشیان کردووەتە سەریان و ئامر لیوای دووی پاسەوانیی سنوور - ناوچەی یەک، ئامر فەوجی سێ لە لیوای دوو و شۆفێرەکەیان کوژراون.

کۆبوونەوەکەی فەرماندەی پاسەوانی سنووری عێراق و پەکەکە لە کوێستانی بێرمێ دینداران بووە لە سنووری شارۆچکەی سیدەکانی قەزای سۆران. ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانیش دەڵێت "دوو فەرماندەی پاسەوانی سنوور کوژراون".

بەپێی زانیارییەکانی بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو، هەشت کەس لە بەرپرسانی عێراقی و پەکەکە بەشداریی کۆبوونەوەکە بوون.

بەهۆی پێشڕەویی هێزەکانی پاسەوانیی سنووری عێراق - IBP، شەوی رابردوو گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە تەقەیان لەو هێزە کردووە، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان دەڵێت "لە شەڕەکەدا شوانێک برینداربووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە