شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-09 14:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکی نێوان سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە تیشک خرایە سەر زەروورەتی کارکردن لە سەر کاری هەواڵگری و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان و ڕێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢٠/٨/٩ سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیی كرد لە عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی.

لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە لە گرنگی پارێزگاریكردن لە ئاسایشی ناوخۆی وڵات و دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی تەواوی هاووڵاتیان و رێزگرتن لە بنەماكانی مافی مرۆڤ.

ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار رایگەیاند ئەو قۆناغەی ئێستا پیایدا تێپەڕ دەبین پێویستی بە پەرەپێدانی پێكهاتەی ئاسایش و چالاككردنی كاری هەواڵگری هەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری لە وڵاتدا، ھاوکات ئاماژەشیكرد بۆ پێویستی پارێزگاریكردن لە سەركەوتنەکان کە بەدەست هاتوون دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەگژاچوونەوەی تاوان لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ تەواوی ھاووڵاتیان.

لەلای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ پەرەپێدانی كاری وەزارەتەكەی و ئامادەكردنی هێزەكانی بۆ پارێزگاریكردن لە ئاسایشی هاووڵاتیان خستەروو، ھەروەھا رۆڵی گرنگی پێدانی سەرۆك كۆماری بەرزنرخاند لە كاری وەزارەتەكەی و پاڵپشتی بەردەوامی بۆ پەرەپێدانی لە تەواوی كەرەتەكاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە