شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-08-07 05:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح لەسەر پرسی هەلبژاردنی پێشوەختە کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی کرد و باسیان لە دۆخی سیاسی، ئابووریی، ئاسایش و تەندروستیی عێراق کرد و جەختیشیان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەگوێرە بەرنامەی داڕێژراو کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران لە دیدراەکەیاندا لەبارەی پێویستیی نەهێشتنی تیرۆر و زیادکردنی سەرکەوتنە ئەمنییەکان و دابین کردنی ئاسایشەوە پێداگر بوون.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باسیان لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و پشتگیریی خۆیان بۆ لایەنە پزیشکی و تەندروستییەکان دەربڕی و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردەوە.

هاوکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانیی ئابووریی وڵات باسیان لە چەند رێکارێک کرد بۆ ئەوەی بیانگرنەبەر، بەتایبەت کەمکردنەوەی بەخشینە حکومییەکان و زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات.

هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێویستیی چارەسەرکردنی گرفتە ماددییەکان بە گوێرەی دەستوور کردەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە