77 حاڵەتی مردن و 2 هەزار و 834 حاڵەتی نوێی تووشبوون نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە وڵاتی عێراق
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند، له دوێنێوه 77 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته پێنج هه‌زار و 94 كه‌س.
کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشەمە 5ی ئابی 2020 له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق بڵاوی كرده‌وه: له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 834 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته 137 هه‌زار و 556 تووشبوو.
ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی له‌وه‌شكردووه: ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌ش 233 حاڵه‌ت بووه و 77 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و 94 كه‌س.
بۆچوونی بەکارهێنەران