شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-28 14:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە دیداری نێوان بەرهەم ساڵح و کۆسرەت ڕەسووڵدا باس کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆمارى عێراق پێشوازیکرد لە کۆسرەت ڕەسوڵ و لە دیدارێکدا، گفتوگۆیان لەبارەى مووچەى فەرمانبەران و چەند پرسێکى دیکە کرد.

کوردپرێس:

نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆکایەتىی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٧/٢٨ لە شاری سلێمانی پێشوازیی کرد لە کۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لە دیدارەکەدا دوا گۆرانکارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی گرنگ گفتوگۆی تێروتەسەلی لەبارەوەکرا.

ھەر لە دیدارەکەدا ھەردوولا جەختیانکردەوە لە پێویستی ھەماھەنگی لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی ئێستا، بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی و ھێنانەدی داوا رەواکانی خەڵک لە ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەرانی شایستە.

سەبارەت بە بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ھاوڕابوون لەسەر چارەسەرکردنی ئەو پرسە لە نێوان ھەردوولا حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گەیشتن بەرێگاچارەی کۆتایی، لەسەر بنەمای دەستور و پاراستنی بەرژەوەندی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان بێ جیاوازی.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە پرسە سیاسییەکانی ئەم دواییە کرا و دووپاتکرایەوە لەگرنگی ھاندانی لایەنە سەرەکییەکان بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ و گفتوگۆی جددی بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاوی ھاوبەش بۆ دەرچوون لەو دۆخە چەقبەستووەی ئێستا و ئەنجامدانی چاکسازییە گرنگەکان بۆ خزمەتکردنی خەڵک.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە