برازاکەی ساڵح موسلیم بە کەفالەت ئازاد دەکرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دالیا مەحموود موسلیم، كە ڕیزەكانی یەكینەكانی پاراستنی ژن یەپەژە ناوی نهێنی "ڤیان شیروان" بووە، رادەستی دادگای توركیا كرا و بڕیارە بەكەفالەت ئازاد بكرێت.
کوردپرێس:
ئاژانسی ئەنادۆڵ ڕۆژی دووشەممە 27ی تەمووزی 2020 بڵاوی كردەوە، دالیا مەحموود موسلیم ئەمڕۆ رادەستی دادگا كراوە پاش لێپێچینەوەی بڕیارە بەكەفالەت ئازاد بكرێت.
پێشتر راگەیەنرا، كە دالیا خۆی رادەستی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی مێرسین كردووە، دوای ئەوەی ریزەكانی یەكینەكانی پاراستنی ژنی جێهێشتووە.
ناوبراو دوای كۆتایی هاتنی رێكارە یاساییەكان لەبەڕێوبەرایەتیی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەژێر چاودێریی ئەمنیی توند و تۆڵدا برایە نەخۆشخانەی فێركاریی مێرسین و پشكنینی تەندروستیی بۆ ئەنجام درا.
*لە شارپرێس وەرگیراوە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران