تەقینەوەی بۆمبێک لە ئیدلێب کوژراوێک و 12 برینداری لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە سەنتەری شاری ئیدلیبی سووریا یەک کەس کوژرا و 12ی دیکەش بریندار بوون.
کوردپرێس:
هاوکات لەگەڵ هەواڵی تەقینەوەکان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا لە سەرێکانی و عەفرین چەند هەواڵێکیش باس لە تەقینەوەی بۆمب لە سەنتەری شاری ئیدلیب دەکەن.
کوردپرێس:
ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی Peyamakurd ڕایگەیاند بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەست کەوتوون لە تەقینەوەکەی ئیدلیب کە هاوکات لە گەڵ دەقینەوەیێکی شاری عەفرین ڕووی داوە یەک کەس کوژراوە و 12ی دیکەش بریندار بوون.
دوایین هەواڵەکانیش باس لەوە دەکەن کە لە سەرێکانی بە هۆی تەقینەوەکانەوە 8 کەس کوژراون و 20 کەسی دیکەش تا ئەم کاتە بریندار کراون.
تا ئەم کاتە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکەی ئیدلیبی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران