شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-25 05:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئەستەمبۆڵ هێرش کرایە سەر هێزەکانی پۆلیسی تورکیا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- شەوی ڕابردوو لە ناوچەی ماڵ تەپە-ی ئەستەمبۆڵ لە نزیکیی ڕێگای ئینۆنۆ، گرووپێکی نەناسراو تەقەیان لە هێزەکانی پۆلیس کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی ماڵ تەپەی ئەستەمبۆڵ لە نزیکیی ڕێگای ئینۆنۆ گرووپێکس نەناسراو تەقەیان لە هێزەکانی پۆلیسی تورکیا کردووە.

ئاژانسی CNN TURK لەمبارەوە دەنووسێت، ئەم گرووپە کە 10 کەس بوون کاتێک کە گەیشتنە بازگەی چاودێری تەقەیان لە هێزەکانی پۆلیس کرد. پاشان هێزی تایبەت نێردرانە شوێنی پێکدادانەکە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان دوو لایەنەکە دروست بوو و لەو پێکدادانەدا ئەو 10 کەسە چەکدارە دەستگیر کران.

سەرۆکایەتیی پۆلیسی ئەستەمبۆڵ لێکۆڵینەوەی بەربڵاوی لەوبارەوە دەست پێکردووە.

شایانی باسە، تا ئەم کاتە هەواڵێک لەبارەی ئەوەی کە ئەو کەسانە کێ بوون و سەر بە چە گرووپ و تاقمێک بوون بڵاو نەبووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە