شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-24 04:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرێمی کوردستان 245 تووشبووی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی 245 کەس و گیان لەدەست دانی 11 کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوو راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، دوو هەزار و 227 پشکنینیان لە 24 کاژێری رابردوو ئەنجام داوە، ئەو 245 کەسەی تووشی کۆرۆنا بوون بەمشێوەیە بەسەر پارێزگا و ئیدارەکاندا دابەشبوون:

هەولێر: 101 تووشبوو

سلێمانی: 74 تووشبوو

راپەڕین: 21 تووشبوو

گەرمیان: 32

دهۆک: سێ تووشبوو

هەڵەبجە: 14 تووشبوو

ژمارەی گیان لەدەست دان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 11 کەس بوونە، کە هەشت تووشبوویان لە سلێمانی بوون، دوو تووشبوو لە گەرمیان و یەک تووشبوویش لە هەولێر بووە.

هاوکات 159 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە کە 114 کەسیان لە هەولێرن، 16 کەس لە گەرمیان، حەوت کەس لە دهۆک و 22 کەس لە هەڵەبجە بوونە.

لە 24 کاژێری رابردوو 59 کەس کەرەنتین کراون و ئێستا هەزار و 772 کەس لە 23 شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان کەرەنتین کراون. لەو ژمارەیە 360 کەسیان لە سلێمانین و هەزار و 412 کەسیان لە دهۆکن.

ئێستا لە هەرێمی کوردستان 11 هەزار و 816 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، شەش هەزار و 468 کەسیان چاک بوونەتەوە و 455 کەسیش گیانیان لەدەست داوە. زۆرترین ژمارەی تووشبووان و چارەسەرکراوانیش لە پارێزگای سلێمانین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە