شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-23 06:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا- ئوپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوورەکانمان بەردەوام دەبێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پاش کۆتاییهاتنی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ئوپەراسیۆنە سەربازییەکانی دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا بەردەوام دەبێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 22ی تەمووزی 2020 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوە چوو و لە کۆتایییدا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیادا نووسراوە ئوپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنووری تورکیا بەردەوام دەبێت ئەوەش لە پێناو بەرپەرچدانەوەی گرووپەکانی داعش و گولەنیستەکان و هەروەها یەپەگە/پەکەکە.

لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا نووسراوە ئوپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوورەکان مافی ڕێگەپێدراوی تورکیایە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە دوو لایەنەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە ئەنجام دەدرێت و لە ئوپەراسیۆنەکاندا ڕێز لە سەروەریی خاکی وڵاتانی دراوسێ دەگیرێت.

ئەردۆغان گوتیشی: ئوپەراسیۆنەکانی ئێمە شەرعیەتی هەیە و ئەوانەی تانە لە ئوپەراسیۆنە مەشرووعەکەی ئێمە دەدەن و دەچنە پاڵی تیرۆر پێویستە ئەوە بزانن کە لە هەڵەدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە