شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-19 13:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەردار سولەیمانی شەهیدی هەموو ئێمەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەردار سولەیمانی لە خەباتی دژی ئیمپریالیزم و زایۆنیزمدا شەهید بووە و بۆیە شەهیدی هەموو جیهانی ئیسلام و مرۆڤایەتییە.

کوردپرێس:

دغۆ پرینجەک سەرۆکی پارتی وەتەنی تورکیا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە تیرۆرکرانی شەهید قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس کردووە و توویەتی: "سولەیمانی تەنها شەهیدی ئێرانییەکان نیە. بەڵکوو شەهیدی هەموو ئەو مرۆشانەیە کە دژی ئیمپریالیزم شەڕ دەکەن. سەردار سولەیمانی شەهیدی هەموو جیهانی ئیسلام و هەموو مرۆڤایەتییە. ئەمریکا بە پێشێل کردنی هەموو ماف و پەیڕەوە دەولییەکان دەستی دایە ئەو تاوانە و بەرپرسیارێتییەکەشی گرتۆتە ئەستۆ.

بە گوێرەی نووسراوی ڕۆژنامەی ئایدینلیک، پرینجەک لە وتەکانیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە سەردار سولەیمانی لە خەباتی ناوچەکە دژی زایۆنیزم و ئەمپریالیزم ناوێکی هەرە گرینگ بوو. ئێمە نیشتمانەکانمان لە بەرانبەر ئەمپریالیۆم و زایۆنییەکان دەپارێزین. ناوچەکە لەو تیرۆریستانەی کاسەخۆری ئەمپریالیزم و زایۆنییەکانن پاک دەکەینەوە. بەم شێوەیەش هەموو بەهاکان دەپارێزین کە سەردار سولەیمانی پاش خۆی بەجێی هێشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە