شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-16 07:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕابەری تەریقەتی قادری- بەرزنجی کۆچی دواییی کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شێخ مەغدید قەڵاچۆغانی رابەری تەریقەتی قادری- بەرزنجی لە هەولێر کۆچی دواییی کرد.

کوردپرێس:

سەید عومەر بەرزنجی، برازای شێخ مەغدید قەڵانچۆغانی، هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ شێخ مەغدید قەڵاچۆغانی رابەری تەریقەتی قادری- بەرزنجی بەجەڵتەی دڵ کۆچی دواییکردووە.

سەید عومەر بەرزنجی لەبارەی رێوڕەسمی پرسەکەی گوتی، پابەندین بە رێنماییەکانی حکومەت لەبارەی قەدەخەی پرسە بەهۆی کۆرۆنا و بەو هۆکارە پرسەی بۆ دانەنراوە.

برازاکەی شێخ مەغدید قەڵانچۆغانی رەتیکردەوە کە هۆکاری کۆچی دوایی رابەری تەریقەتی قادری- بەرزنجی کۆرۆنا بووبێت و گوتی، هەموو پشکنینێکی بۆ کراوە و پێیان راگەیاندووین نێگەتیڤ بووە و هۆکاری کۆچی دواییەکەی جەڵتەی دڵ بووە.

شێخ مەغدید قەڵانچۆغانی لەساڵی 1961 لە گوندی قەڵانچۆغان لەدایکبووە و 15 ساڵە رابەری تەریقەتی قادری- بەرزنجییە. بەگوتەی برازاکەی تاوەکو ئێستا کەس وەک جێگرەوەی دانەنراوە و دوای ئەوەی کەسوکارەکەی کۆدەبنەوە کەسێک وەک جێگرەوەی دیاریی دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە