لە کەرکووک چوار چەکداری داعش دەستگیر کران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەوجی دووی تایبەتی سەر بەلیوای 61-ی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیر کردنی چوار چەکداری داعشی لە کەرکووک راگەیاند.
کوردپرێس: لە راگەیەندراوێکدا فەوجی دوو تایبەتی سەر بەلیوای 61-ی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەهەماهەنگیی دەزگای زانیاری و هەواڵگیری لە ئۆپاسیۆنێکدا توانیویانە چوار چەکداری داعش لە کەرکووک دەستگیر بكەن.
ئاماژە بەوەش كراوە، دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی 4 لە یاسای تیرۆر لە دادگا داواکراون و ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.
بەمدواییان جموجووڵەکانی رێکخراوی داعش لە سنووری ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی کوردستان دەستیانپێکردۆتەوە، سوپای عێراق بەهاوکاری هێزی هاوپەیمانان چەندین هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر پێگە شاراوەکانیان لەسنوورەکانی کەرکووک و مەخموور و پارێزگای دیالە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران