شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-14 13:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران ئامادەیە یارمەتیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بدات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان کونسوڵی ئێران لە سلێمانی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستەسەر دۆخی تەندروستی و دارایی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم کوردستان و بەغدا و کونسووڵی ئێران جەختی کردەوە ئێران ئامادەیە یارمەتیی چارەکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بدات.

کوردپرێس:

پێشنیوەرۆی ڕۆژی دووشەمە ١٣/٧/٢٠٢٠ هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له‌گه‌ڵ نەسروڵڵا زارع، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێر كۆ بووه‌وه‌.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تیشکی خستەسەر دۆخی تەندروستی و دارایی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم کوردستان و بەغدا و جموجۆڵەکانی داعش، دواتر باسی لە پرۆسەی چاکسازی کرد و رایگەیاند؛ "یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر دراوە و بەشێکە لەو چاکسازییە گشتیەی، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت لەسەرجەم سێکتەرەکان ئەنجامی بدات بۆ هێنانە دی یەکسانی و دادپەروەری، بۆ ئەمەش پەرلەمانی کوردستان هاوکار و پشتیوان دەبێت و چاکسازییەکانیش بەردەواممیان دەبێت".

هاوكات، نەسروڵڵا زارع رەشنوودی، کۆنسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران، باسی لە دۆخی تەندروستی ئێران کرد و دەرهاوێشتەکانی پەتای کۆڕۆنای لە بوارەکانی تەندروستی و دۆخی ئابووری ئێران خستەروو، هه‌روه‌ها پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەربڕی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن.

لە کۆتاییدا دۆخی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر کراو هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆچوونی فەرمی پەرلەمانی کوردستانی لەمبارەیەوە خستەروو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە