مسته‌فا کازمی بەسەردانێک گه‌یشته که‌ربه‌لا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مسته‌فا کازمی له دوای ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، بۆ یه‌که‌مجار به‌سه‌ردانێک گه‌یشته پارێزگای که‌ربه‌لا.
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌ردانێک مسته‌فا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گه‌یشتوه‌ته پارێزگای که‌ربه‌لا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌شی کردنه‌وه‌ی ژماره‌یێک پرۆژه‌ی جێبه‌جێکراو، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونه بۆ ژماره‌یێک له‌و پرۆژانه‌ی که به‌ته‌واونه‌کراوی ماونه‌ته‌وه.
له‌زانیاریه‌کاندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، مسته‌فا کازمی له‌سه‌ردانه‌که‌یدا به‌دواداچوون بۆ کێشه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کان و هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێداویستی و که‌لوپه‌لی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌کان ده‌کات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران