شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-12 08:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پلانێکی باشمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکاندا ئامادە کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی لە رێورەسمێکدا، دەروازەی سنووری مەندەلی رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، کردەوە.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی کردنەوەی دەروازەی سنووری مەندەلی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە لە سەرجەم دامەزراوەکاندا کار بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بکرێت، چوونکە ئەوە یەکێکە لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و گوتی: "سەردانەکەم بۆ دەروازەی سنووری مەندەلی، پەیامێکی روونە بۆ هەموو گەندەڵکاران لەوەی بوونیان نییە".

مستەفا کازمی گوتیشی: "پلانێکی باشمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئامادەکردووە و پێویستە هەموو لایێک هاوکاربن بۆ سەرکەوتنی پلانەکە".

ناوبراو راشیگەیاند: "دەسەڵاتمان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و راوەدوونانی گەندەڵکاران لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان داوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە