لە عێراق 95 که‌سی تر به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند، له 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 734 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به کۆرۆنا تۆمار کراون.
کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق 95 تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌زار و 699 تووشبووش له 24 کاتژمێری رابردوودا چاک بوونه‌ته‌وه.
تا ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق له کۆی 671 هه‌زار پشکنین ئه‌نجامی 75 هه‌زار و 194 که‌س ئه‌رێنی بووه و له‌و ژماره‌یه زیاتر له 43 هه‌زار که‌س چاک بوونه‌ته‌وه و سێ هه‌زار و 55 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له‌ئێستادا ژماره‌ی هه‌ڵگرانی کۆرۆنا که له ژێر چاودێری پزیشکیدان له عێراق 29 هه‌زار و 60 که‌سه، که 400 که‌سیان له‌باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران