شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-09 06:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- مەولوود چاووش ئوغڵو کە بە سەردانێک لە وڵاتی بەریتانیایە لەگەڵ بۆریس جانس سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دیداری کرد.

کوردپرێس:

مەولوود چاوش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێک گەیشتە بەریتانیا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە دیداری وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا مەولوود چاوش ئوغڵو پەیامی بانگهێشت کردنی ئەردۆغانی گەیاند بۆریس جانسن و لەگەڵ ئەوەش لە سەر هەندێ تەوەری پزیشکی و بازرگانی و سەربازی گفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بریتی بووە لە مەسەلەی بەرپەرچدانەوەی کۆرۆنا و مەسەلەی سەربازی و سیاسی لە سووریا و لیبیا و هەروەها تەوەری ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئازاد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە