شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-05 07:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی فورات خەریکی پێشڕەوی کردنە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی ئەمریکا لە درێژەی چالاکییەکانیاندا لە حەسەکە بنکەیێکی سەربازییان لە نزیکیی شارۆچکەی سەرسنووری تەل کۆچەر دامەزراندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن، هێزەکانی ئەمریکا کە چەند ڕۆژی ڕابردوویش هەواڵی دامەزراندنی بنکەیێکی ئاسمانییان لە حەسەکە بڵاو کردبوویەوە هەر لە درێژەی ئەو چالاکییانەدا لە نزیکیی شاری سنووریی تەل کۆچەر بنکەیێکی سەربازیی دیکەیان دامەزراندووە.

لەمبارەوە ئاژانسی KRDnews دەنووسێت ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە شارۆچکەی تەل تەمەر کە لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکەدایە و لە باشووریشەوە دەگاتە گوندی ئۆم کەهف و سوامی و حبووب نیشاندەری پێشڕەوی کردنی ئەم هێزانەیە لە ڕۆژهەڵاتی فورات.

هێزە ئەمریکییەکان هەروەها کەرەستەی سەربازییان بۆ ئەم ناوچە گواستووەتەوە و ناوچەکەیان کێوماڵ و پاکتاو کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە