شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-02 08:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە قیادەی کوردی لە جیاتی سەربەخۆیی، مشووری ئایندەیێکی ڕوون بۆ هەرێمی کوردستان بخۆن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- پڕۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین بڕوای وایە سەرکردە باڵاکانی کورد نابێت پەلە بکەن بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان بەڵکوو پێویستە هەوڵ بدەن لە ئایندەیێکی نزیکدا پێگەی هەرێم لە ناوچەکە بەهێز بکەن.

کوردپرێس:

دوکتور دلاوەر عەلائەدین ڕێکخەر و بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر دەڵێت لەم قۆناغەدا کورد هەلومەرجی گونجاوی بۆ سەربەخۆبوون نیە.

ناوبراو بە گۆڤاری "یۆرۆپییەن ڤەیڤ"ی وتووە پێویستە قیادەی کوردی لە جیاتی ئەوەی پەلە لە سەربەخۆبوونی هەرێمی کوردستان بکەن، بیر لە ئایندەیێکی باشتر بۆ هەرێم بکەنەوە.

وەزیری خوێندنی باڵای حکوومەتی پێشووی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وتووە کە کوردەکانی عێراق بەردەوام جەختیان کردۆتەوە کە پێبەندن بەوەی لە عێراقی پاوەجێدا ژیانێکی خۆش و دیموکراسییانە بەرنە سەر.

دومتور عەلائەدین جەختیشی کردۆتەوە کە دەسەڵاتە زلهێزەکانی جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادە نیش سەربەخۆبوونی کورد قبووڵ بکەن و تەنان خودی هەرێمی کوردستانیش هەلومەرجی پێویستی بۆ ئەو مەسەلەیە نیە.

سەرۆکی پەیمانگای توێژینەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە هەرێمی کوردستان ئەوەشی بیر هێناوەتەوە کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە بێ ئەوەی لە نەتەوەیەکگرتووەکان خاوەنی ئاڵا بێت و بە بێ ئەوەش لە عێراق داببڕێت، بە سەربەخۆیی بژیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە