کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 51 هەزار و 524 تووشبوو
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق ئاشكرای كرد لەو وڵاتە له دوێنێوه دوو هەزار و 415 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگهیهندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق بڵاویكردهوه لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 507 کەس چاک بوونەتەوە، دوو هەزار و 415 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 107 کەسیش گیانیان لەدەست داوه.
باسی لهوهش كردووه: کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 51 هەزار و 524 تووشبوو، هەروەها ژمارەی چارەسەرکراونیش بۆ 26 هەزار و 207 کەس بەرز بووەوە.
سهبارهت به ههرێمی كوردستان، وەزارەتی تەندروستی و ژینگهی عێراق دهڵێت: 39 تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی چاک بوونەوە و له ههولێریش 49 كهس چاك بوونهتهوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران