شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-07-01 04:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی کوردستان لەڕێی سێ لیژنەوە بەدواداچوون بۆ لەشکرکێشییەکانی توركیا دەكات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی كوردستان سێ لیژنەی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوون لە ڕێژەی زەرەر و زیانی بۆردوومان و لەشكركێشییەکانی سوپای تورك پێکهێنا، بڕیارە ئەنجامەکەشی بە حکوومەتی عێراق و هەرێم بگەیەنن.

کوردپرێس:

دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، هەریەك لە لیژنەكانی "ناوخۆ، پێشمەرگە، پەیوەندیەكان و ڕەوەندی دەرەوە"ی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوون لە بۆردوومانەکان و زانینی ڕێژەی زەرەر و زیانەکان ڕاسپارد، ئەمڕۆ ئەو سێ لیژنەیە کۆبوونەوە و بریاریاندا لە هەرچوار پاریزگاکەی هەرێم بەدواداچوون بکەن و ڕاپۆرتێک لەوبارەیەوە ئامادە بکەن.

شاخەوان رەئووف سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی، ئەوە جاری یەكەم نییە توركیا و ئێران بۆردوومان تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكان دەكەن و سنوورەكان دەبەزێنن، جگە لەوەش هاوڵاتیان شەهید و بریندار دەکەن و زیانی ماددی بە ژینگە و سەرو ماڵی هاوڵاتیان دەگەیەنن.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، دەیانەوێت هۆكاری ئەو دەستدرێژی و پەلامارانە بۆ ڕایگشتی و پەرلەمان ئاشکرا بكەن، وتیشی، بەپێی یاسا و دەستوور ئەو دەستدرێژییانە شكاندنی شكۆی هەرێمی كوردستانە.

هاوكات عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لێژنەی كاروباری پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی راپۆرتێکەوە بەدواداچوون بۆ خاڵە سنوورییەكان و دیاریكردنی زەرەر و زیانەکان و هۆكارەكانی بۆردوومانەکان دەکەن و حكومەتی هەرێم و عیراقی لێ ئاگاداردەكەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە