شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-29 01:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزەکانی سووریای دیموکرات بارگە حکوومییەکانی حەسەکە کونترۆڵ دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەڵمەتێکی نوێدا کونترۆڵی بارگە حکوومییەکانی حەسەکە-یان بەدەستەوە گرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکان بەدەست گەیشتوون باس لەوە دەکەن هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەڵمەتێکی نوێدا کونترۆڵی بارگە حکوومییەکانی حەسەکە-یان بەدەستەوە گرتووە. بۆ ئەو مەبەستەش هەسەدە لە ناوچەی گەوەران بارگەی ئیدارەی ناوەندی دەغڵ و دانی پارێزگای حەسەکە-یان بەدەستەوە گرت.

ئاژانسی KRDnews لەمبارەوە زیاتر دەنووسێت هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کونترۆڵی چەند ناوەندیی دیکەی حکوومییان وەکوو بەشە ناوخۆیی دەوڵەتی، ئەنجومەنی کامپیۆتەری سووریا، ئیدارەی گشتیی پیشەسازی، ئیدارەی گەشتیاری و پاراستنی ژینگەی ناوچەکە، ناوەندی پۆلیسی هاتوچۆ، بانکەکەن و کۆمپانیای کارەبا-یان بەدەستەوە گرتووە.

شایانی باسە هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی سووریا لە حەسەکە و قامیشلۆ کونترۆڵی ناوەندە ئەمنیەکانیان بەدەستەوەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە