شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-28 04:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ لە دوایین کۆبوونەوە، پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردسیتان- دوای تێپەڕبوونی نزیكەی دوو مانگ بەسەر دوایین كۆبوونەوە بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی تەواوی پەرلەمانتاران دەكات، بۆ ئەوەی رۆژی 29ی 6ی 2020، بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبن.

بە گوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەكە، پێشنیازە بڕیاری (پێشكەش كردنی پێشنیازە یاسا و پێشنیازە بڕیار لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان بەدەر لە پەیڕەوی ناوخۆ)، دەنگی لەسەر دەدرێت.

بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەی پەرلەمانیش تایبەت دەبێت بە درێژكردنەوەی خولی بەهاری ساڵی دووەم.

دوای ئەوەی لە 7ی ئایاری ئەمساڵ پەرلەمانی كوردستان بە بێ ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنەكانی یەكێتی، گۆڕان، نەوەی نوێ، كۆمەڵ و یەكگرتوو پارێزبەندی لە سەر سۆران عومەر هەڵگرت، بە هۆی ناكۆكی لایەنەكانەوە لەو 50 رۆژەدا هیچ كۆبوونەوەیێک ئەنجام نەدرابوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە