مەسعوود بارزانی و وەزیری بەرگریی عێراق کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی، سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لهگهڵ پێشوازی لە جومعە عناد سەعدون وەزیری بەرگریی عێراق و شاندێکی یاوەری کۆ بووهوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئهمڕۆ پێنجشهممه مهسعوود بارزانی لهگهڵ وهزیری بهرگریی عێراق کۆ بووهوه، بهگوێرهی ڕاگهیهندراوی کۆبوونهوهکه "لە دیدارەکەدا وەزیری بەرگریی عێراق سڵاوی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بە بارزانی گەیاند و کورتەیێکی لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی ناوەندی عێراق خستەڕوو".
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەروەها برەودانی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان کرایەوە.
لەم دیدارەدا مهسعوود بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ وەزیری بەرگریی عێراق خواست لە ئەرک و کارەکانیدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران