شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-25 03:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵووم کۆبانێ: هێرشی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ بەردەوامیی سیاسەتی کۆمەڵکوژکردنی کوردە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی توركیا پەیمانەكانی 17ی تشرینی یەكەم و 22ی تشرینی یەكەم لە گەڵ ئەمریكا و ڕووسیا پێشێل دەكات و دەشڵێت، ئەنقەرە لەسەر سیاسەتی كۆمەڵكوژكردنی كورد بەردەوامە.

کوردپرێس:

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە لە تویتێكدا ڕایگەیاند" دەوڵەتی توركیا تا ئێستاش پەیمانەكانی 17ی تشرینی یەكەم و 22ی تشرینی یەكەم پێشێل دەكات، كە ئەو پەیمانانە بە پشتگیریی مایك پێنس یاریدەدەری سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیا ئامادەكرابوون و ناوەڕۆكیان باس لە ڕاگرتنی هێرشی ئەنقەرە لەسەر هەرێمەكانی ئێمە دەكات".

عەبدی ڕاشیگەیاند، ڕاگرتنی سیاسەتی پاكتاوی نەژادیی و پێشێلكارییەكانی توركیا، لە چوارچێوەی پەیمانەكانی لەگەڵ ئەمریكا و روسیا و یاسای نێودەوڵەتی، ئەرك و بەرپرسیاریەتی واشنتۆن و مۆسكۆیە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە ئاماژەدان بە هێرشی توركیا بۆ سەر گوندی هەلینجێی سەر بە كۆبانێ كە بە هۆیەوە سێ ژن شەهید بوون وتی: بەرلە پێنجەمین ساڵیادی كۆمەڵكوژیی ساڵی 2015 كە 721 ژن، منداڵ و پیر كۆمەڵكوژكران و تیرۆركردنی ژنە چالاكوانەكان، ئەو هێرشەی لە گوندی هەلینجی كۆبانی ئەنجامدرا، بەردەوامی سیاسەتی كۆمەڵكوژیی دەوڵەتی توركە لەدژی گەلی كورد".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە