شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-06-02 08:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر کوشتنی گەنجە 20 ساڵانە کوردەکە 3 کەس لە ئەنقەرە دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆک پۆلیسی ئەنقەرە لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە لەسەر کوشتنی بارش چاکان-ی تەمەن 20 ساڵان 3 کەس لە ئەنقەرە دەستگیر کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارش چاکانی تەمەن 20 ساڵان بووە و خەڵکی پارێزگای ئاگری لە کوردستانی تورکیایە و نیشتەجێی شارۆچکەی ئەتیمەسگوتی ئەنقەرەیە، کاژێر 22:30 خولەکی شەوی رابردوو بەچەقۆ هێرشی کراوەتەسەر و کوژراوە.

خێزانی ئەو گەنجە رایانگەیاندبوو، کوڕەکەیان بۆ چوونە پارک لەگەڵ هاوڕێکانیدا چووەتە دەرەوە و بەهۆی ئەوەی گوێی لە میوزیکی کوردی گرتووە گرووپێکی 3 کەسی هێرشیان کردووەتەسەر.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر چاکان و هاوڕێکانی خەڵکی شارەکانی یۆزگات، کرککالە و تۆکاتی تورکیا بوونە. لە هێرشەکەدا بارش چاکان پێنج چەقۆی بەرکەوتووە کە دووانییان بەر دڵی کەوتووە و لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە. تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی ئۆزەل تەتیماد گوازراوەتەوە و سێ هێرشبەرەکەش دەستبەسەرکراون.

لەمبارەوە سەرۆک پۆلیسی ئەنقەرە دەڵێت، "ئەوانەی ئەم تاوانە بێ بەزەییەیان ئەنجامدا دەستگیرکران و خرانە گرتووخانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە