شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-30 04:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە عەفرین کەوتوونەتە گیانی یەک/ 3 هاووڵاتیی مەدەنی لە پێکدادانەکاندا بوونە قوربانی

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- میلیشیاکانی سەر بە سوپای تورکیا لە کانتۆنی عەفرین کەوتوونەتە گیانی یەکتر و لە پێکدادانەکانی نێوان ئەو هێزە توندڕەوانەدا 3 هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و 5 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی KRDnews لە زاری سەرچاوە خۆجێیییەکانەوە بڵاوی کردەوە کە بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەوان میلیشیاکانی گرووپی حەمزە لەگەڵ میلیشیاکانی جەیش ئیسلام تەقەیان لە یەکتر کردووە کە هەردوو ئەو گرووپانە سەر بە سوپای ئازادی سووریان و لە سەنتەری شاری عەفرین تەقەیان لە یەکتر کردووە و لەو شەڕە تەقەیەدا سێ هاووڵاتیی مەدەنی بەر گوللە کەوتوون و گیانیان لە دەست داوە.

لە شەڕەکەدا میلیشیاکانی جەیش ئیسلام هەڵیان کوتاوەتە سەر سەیتەرەیێکی گرووپی حەمزە و سەیتەرەکەیان سووتاندووە.

شایانی باسە پێشتریش چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان گرووپە جیاجیاکانی سەر بە سوپای ئازادی سووریا لە سەر مەسەلەی دەسەڵاتداری لە عەفرین ڕووی دابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە