شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-27 07:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوای فێربوونی زمانی دایکی تاوان نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دۆسیەی دەستگیرکراوانی دیاربەکر تاوتوێ دەکات و ڕایدەگەیێنێت داوای فێربوونی زمانی دایکی تاوان نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە کۆبوونەوەیێکدا کە بۆ تاوتوێ کردنی دەستگیر کراوانی دیاربەکر بەڕێوەی برد وێڕای ئیدانە کردنی حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاند بەشداری کردن لە خۆپیشاندانێکدا کە بەمەبەستی داوای فێربوونی زمانی دایکی بەڕێوەچووە هیچ تاوان نییە.

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا دەڵێت دەستگیر کردنی خوێندکاران لە دیاربەکر بەهۆی ئەوەی کە داوای فێربوونی زمانی دایکییان کردووە ناحەقی کردنە و زیادی کرد: حکوومەتی تورکیا بە دەستگیر کردنی ئەو خوێندکارانە مادی 11 ڕێککەوتننامەی مافی مرۆڤی ئەورووپای پێشێل کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە