شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-19 05:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا 150 هەزار کەسی تێپەڕاند

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ١٥٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە.

کوردپرێس: بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستیی تورکیا راگەیەندراوە و وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ٢٥ ھەزار و ١٤١ پشکنین ئەنجام دراوە. لەم چوارچێوەیەش ھەزار و ١٥٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە.

راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ١٥٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە. ٣١ کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٥٠ ھەزار و ٥٩٣ کەس و کۆی گشتی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار ھەزار و ١٧١ کەس.

ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە زیادبوونی ھەزار و ٦١٥ کەس، کۆی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە گەیشتە ١١١ ھەزار و ٥٧٧ کەس.

لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر رایگەیاند: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە لە چاودێری چڕدان و پێویستیان بە ئامێرە ھەناسەدانی دەستکرد ھەیە لە کەمبوونەوە دایە. ژمارەی حاڵەتەکان لە ئاستی پێشبینیکراو درێژەی ھەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە