4هەزار و 140 قوربانی و 149هەزار و 435 تووشبوو دواهەمین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە 24 کاژێری رابردوودا 44 کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 44 کەسی دیکە لە تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و بەوپێیەش ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا گەیشتە 4 هەزار و و140 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 149 هەزار و 435 کەس بەرزبووەوە.
وەزیری تەندروستیی تورکیا وەبیری هێنایەوە: ڕێژەی تووشبووانی نوێ لە تورکیا ڕووی لە دابەزینە و کەمترە لە ئاستی چاوەڕوانکراو. لەماڵ مانەوە دەورێکی گرینگی لە کونترۆڵی کۆرۆنادا هەیە، بەتایبەت لە دوو ڕۆژی داهاتوودا زۆر گرینگە کە لەماڵەکانمان بمێنینەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران