شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-17 04:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆرۆنا لە تورکیا: 4هەزار و 96 قوربانی و 148هەزار و 67 تووشبوو

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە 24 کاژێری رابردوودا 41 کەس گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 42 هەزار و 236 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، هەزار و 610 تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون و 41 کەسیش مردوون.

بەوەیش ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا بووە چوار هەزار و 96 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 148 هەزار و 67 کەس بەرزبووەوە. 906 لەو تووشبووانە لە چاودێریی چڕدان.

لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا دوو هەزار و چوار تووشبوو چاک بوونەتەوە، بە گشتی تاوەکوو ئێستا 108 هەزار و 137 تووشبوو چاک بوونەتەوە.

تورکیا قەدەخەی هاتووچۆی یەکجارەکیی رانەگەیاندووە، بەڵام سنووردارکردن هەیە. رۆژانی پشووی هەفتە، شەممە و یەکشەممە قەدەخەی هاتووچۆ لە چەند پارێزگایەکدا رادەگەیێنرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە