دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا/ 3 هەزار و 952 قوربانی و 143 هەزار و 144 حاڵەتی تووشبوون
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بۆ 143 هەزار و 144 کەس بەرزبووەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەمە 14ی ئاداری 2020 فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1 هەزار و 639 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 58 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
بەو پێیە، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا بووە 3 هەزار و 952 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 143 هەزار و 144 بەرزبووەوە.
بە گوتەی فەخرەدین کۆجا، بە گشتی تاوەکوو ئێستا 101 هەزار و 715 تووشبوو چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران