شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-12 14:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەیەمین دەوریەی هاوبەشی تورکیا و ڕووسیا لە ناوچەی ئیدلیب ئەنجام درا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- خولی دەیەمی دەوریە هاوبەشەکانی تورکیا و ڕووسیا لە دەوروبەری جادەی ستراتێژیکی M4 لە پارێزگای ئیدلیب بەڕێوە چوو.

کوردپرێس:

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاند خولی دەیەمی دەورییە هاوبەشەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا بە بەشداریی هێزەکانی ئاسمانی و زەمینیی هەردوولا لە جادەی سەرەکیی M4 بەڕێوە چوو.

لە تویتەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ئەوەش ڕوون کراوەتەوە کە ئەوە بۆ دەیەمین جارە کە تورکیا و ڕووسیا بە بەشداریی هێزی ئاسمانی و زەمینیی خۆیان لە ئیدلیب دەوریەی هاوبەش بەرێوە دەبەن.

شایانی باسە دوایین دەوریە هاوبەشەکەی تورکیا و ڕووسیا لە دەوروبەری جادەی سەرەکیی M4 ناڕەزایی و تێهەڵچوونی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە