شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-12 07:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕەتی دەکاتەوە دانوستانیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەست پێکردبێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- جێگری هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕەتی دەکاتەوە دانوستانیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەست پێکردبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەدران چیا کورد، جێگری هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە "حکوومەتی سووریا ئامادەنییە لەگەڵ هیچ لایەنێک دیالۆگ بکات بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی و دەیەوێت هاوشێوەی پێش ساڵی 2011 سووریا بەڕێوەببات و بەرێگەی سەربازی و ئەمنی کێشەکە چارەسەر بکات".

جێگری هاوسەرۆکایەتیی ئەنجومەنی جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر دیمەشق لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوام بێت، وڵات بەرەو پارچەبوون دەبات.

بەدران چیا کورد گوتیشی، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە و زلهێزەکانی جیهان گوشارێک لەسەر حکوومەتی سووریا دروست بکەن تاوەکوو بەپێی پرەنسیپ و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و واقیع مامەڵە بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە