شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-12 05:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری تەندروستیی تورکیا نوێترین ئاماری کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند ژمارەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بۆ 139 هەزار و 771 کەس بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1 هەزار و 114 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 55 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

بەو پێیە، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا بووە 3 هەزار و 841 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 139 هەزار و 771 بەرزبووەوە.

بە گوتەی فەخرەدین کۆجا، لە 24 کاژێری رابردوودا 3 هەزار و 89 تووشبوو چاک بوونەتەوە، بە گشتی تاوەکوو ئێستا نزیک لە 100 هەزار تووشبوو چاک بوونەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە