نابێت پێکهاته‌کانی هەرێمی کوردستان له ململانێ سیاسییەکان به‌کار بهێنرێن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یوسف محه‌مه‌د رایگه‌یاند، پێویسته ڕێز له ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پێکهاته‌کان بگیرێت، نه‌ک له‌ڕێی ده‌نگی ته‌زویره‌وه نوێنه‌رایه‌تیی ساخته‌یان بۆ دروست بکرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له نوسینێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان نووسیوویه‌تی: "پێویسته ڕێز له ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پێکهاته‌کان بگیرێت، نه‌ک له‌ڕێی ده‌نگی ته‌زویره‌وه نوێنه‌رایه‌تیی ساخته‌یان بۆ دروست بکرێ و له ململانێ ناوخۆییه‌کان به‌کاربهێنرێن".
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کردووه: "‏باشترین ڕێگا بۆ په‌ره‌دان به نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی پێکهاته‌کان, جیاکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانیانه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران