شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-11 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری ناوخۆی تورکیا: ئەمساڵ PKK لەناو دەبەین

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری ناوخۆی تورکیا کە سەردانی پارێزگای کوردنشینی بدلیس-ی کردووە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ جەندرمەی ئەو پارێزگای ڕایگەیاند ئەمساڵ PKK لەناو دەبەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سویلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەگەڵ هێزی جەندرمەی وڵاتەکەی لە پارێزگای کوردنشینی بدلیس کۆبوونەوەیێکی ئەنجام دا و لەبارەی تواناکانی ئەو هێزەوە وتی ژمارەی ئەو هێزانەی PKK کە لەناوخۆی تورکیا ماونەتەوە بۆ 486 کەس دابەزیوە.

سولەیمان سویلۆ زیادی کرد: هەر ئەمساڵ دەبێت کۆتایی بە PKK لەناوخۆی تورکیا بێنین. زۆرینەیان کوژراون و ژمارەیێکی کەمیان لێماوەتەوە. بەو بەرنامە و پلانانەی کە داڕێژراون ئۆپەراسیۆنی زنجیرەیی خۆمان هەنگاو بە هەنگاو بەپێشەوە دەبەین، بە گرووپە تیرۆریستییەکانی دەسەلمێنێن ساڵی 2020 چ ساڵێکە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە درێژەی وتەکانیدا ڕاشیگەیاند بازنەی گەمارۆکەمان تەنگتر دەکەین، لە چاو ساڵی پار و پێشووتر سەرکەوتنی زیاترمان بەدەست هێناوە و کارەکەش کۆتایی پێدێنین.

شایانی باسە پێشتر لە ساڵی 2016یش وەزیری ناوخۆی تورکیا بڕیاری دابوو کە بە تەواوێتی PKKلەناو دەبەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە