شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-10 07:00 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دۆخی ئێستاکەی عێراق بەرپرسیارێتیی کازمیی سەختتر کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق داوای چارەکردمی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات و ڕایگەیاندووە، ئێوە لە هەلومەرجێکی هەستیاردا ئەم پۆستەتان وەرگرت، کە عێراق بە گیروگرفتێکی ئابووری و قەیرانی دارایی و ناعەدالەتی و نەبوونی شەفافیەت و گەندەڵی و کۆرۆنا و هەل و مەرجی دوای کۆرۆنا و باش ئیدارە نەکردنی ووڵات تێپەڕ دەبێت ئەرکێکی قورس لەسەر شانتان دەبێت.

دەقی پەیامەکەی مەحەمەدی حاجی مەحمود بۆ مستەفا کازمی :

سڵاو ڕێز..

پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەت لێ ئەکەین، بەبۆنەی هەڵبژاردنت بە سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەرچەندە لە هەلومەرجێکی هەستیاردا، کە عێراق بە گیروگرفتێکی ئابووری و قەیرانی دارایی و ناعەدالەتی و نەبوونی شەفافیەت و گەندەڵی و کۆرۆنا و هەل و مەرجی دوای کۆرۆنا و باش ئیدارە نەکردی ووڵات ئەرکێکی قورس لەسەر شانتان ئەبێت، چوونکە عێراقی دوای سەدام عێراقێکی جودایە و بە خوێن و فرمێسک و زندە بەچاڵ و ماڵوێرانی بەدەست هاتووە.

هیوادارین بەڕێزتان وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق لە ژێر کاریگەری تاییفی ناوخۆدا نەبیت، بەڵکوو سەرۆک وەزیرانی عێراق بیت بەبێ جیاوازی و چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغداد و مافە ڕەوا دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکەیت کە لە ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق دا باجێکی زۆری عێراق بوونی داوە، ئەنفال و کیمیاباران و وێران کردنی ٤٥٠٠ گوندی کوردستان و ووڵاتێکی وێران و سووتاومان لە دوای سەدام بۆ بەجێما.

بۆیە هیوادارم بەڕێزتان بەشێک لە برینە قووڵەکانی خەڵکی کوردستان ساڕێژ بکەن، تاوەکوو هەست بکات لە چوارچێوەی عێراق دایە. هیوای سەرکەوتنت بۆ ئەخوازم.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە