پەیامی پیرۆزباییی مەسعوود بارزانی بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارازنی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە مستەفا کازمی پاش متمانەپێدرانی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق هیوای ئەوەی خواست کە سەرۆکوەزیری نوێ بتوانێت کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات.
کوردپرێس:
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، پیرۆزباییی له مسته‌فا كازمی کرد كه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه متمانه‌ی پێدرا.
مەسعوود بارزانی، له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ مسته‌فا كازمی ده‌خوازم له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ وڵات".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: "خوازیارم بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكات و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران