شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-07 08:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەگەڵ ئەوەدام مووچه‌ راسته‌وخۆ له‌ به‌غداوه‌ بكرێته‌سه‌ر حسابی فه‌رمانبه‌ران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت لەگەڵ ئەوەدایه‌ مووچەی فەرمانبەران بکرێت بە ئەلیکترۆنی و لە رێگای بانکەوە راستەوخۆ لە به‌غدادەوە بخرێتە سەر حیسابی بانکی فەرمانبەران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له ‌نووسینێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌: "ھەرکات مرۆڤ لە رووی ئابووریەوە سەربەخۆ بوو دەتوانێت ساحێبی بریار و ئایندەی خۆی بێت، بەڵام سەربەخۆیی ئابووری نەتەوەیێک نابێت لەسەر ئەساسی برسی کردنی میلەت بێت".

بڵێسە جەبار ده‌شڵێت: میللەتێک کە برسی بوو، ھەوڵی سەرەکی دابین کردنی نان دەبێت و لە ھیچ روویێکەوە پێش ناکەوێت و ئیبداعی نابێت، میلەتێک کە خەمی نانی بەیانی بێت، بیری لای پێشکەوتن و سقافە و شانۆ و خوێندنەوە و نووسین و مۆسیقا و شێعر نابێت.

بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان نوسوویه‌تی: "میللەتێکی برسی توورەیە و داوای مافی سەرەکی خۆی دەکات کە دابین کردنی بژێویە، من وەکوو خۆم لەگەل ئەوەم کە مووچەی فەرمانبەران بکرێت بە ئەلەکترۆنی و لە رێگای بانکەوە راستەوخۆ لە بغدادەوە بخرێتە سەر حیسابی بانکی فەرمانبەران ھەروەک چۆن لەلایەن حکوومەتی به‌غدادوە داوا دەکرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە