نێچیرڤان بارزانى: هیواخوازین سەرۆک وەزیرانی نوێ مافه ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێم بگه‌ڕێنیته‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان به‌بۆنه‌ى بوون به سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و تێپه‌ڕاندى کابینه‌که‌ى له په‌رله‌ماندا، پیرۆزبایى له مسته‌فا کازمى ده‌کات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانى له هه‌ژماری خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى توویته‌ر نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له به‌ڕێز مسته‌فا کازمی ده‌که‌م بۆ په‌سندکردنی کابینه‌که‌ی".
هه‌روه‌ک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت "هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم، هیوادارم حکوومه‌ته‌که‌ی بتوانێت ئارامی، سه‌قامگیری، خزمه‌تگوزاری و پێشکه‌وتن بۆ وڵات و ماف و داوا ره‌واکانی گه‌لی عێراق و مافه ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگێڕێنێته‌وه‌گ.
دره‌نگانێکى شه‌وى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگدان به کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمى کۆبووه‌وه و زۆرینه‌ى کابینه‌که‌ى تێپه‌ڕێندرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران