فراكسیۆنە كوردییەكان بڕیاریان دا لەبارەی دەنگدان بە کابینەی کازمی یەكهەڵوێست بن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق دەڵێت فراكسیۆنە كوردییەكان لە ماڵی سەرۆككۆمار كۆ بوونەوە و تێیدا بڕیار درا كورد یەكهەڵوێست بێت لەبارەی دەنگدان بە كابینەی مستەفا كازمی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەدار بارزانی، پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "بڕیارە سەعات نۆی ئەمشەو پەرلەمان دەنگ لەسەر كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقی بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی بدات، كە تا ئێستاش گفتوگۆ بەردەوامە و نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و گۆڕانكارییان لە وەزارەتی داراییش كردووە، كە پشكی كوردە و گۆڕیویانە بە وەزارەتی دەرەوە، بۆیە گفتوگۆ بەردەوامە و ئەمڕۆ شاندی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ مستەفا كازمی كۆ دەبێتەوە و ئەو پرسە یەكلا دەكاتەوە".
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێ: "شەوی ڕابردوو شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردییەكان لە ماڵی سەرۆككۆمار كۆبوونەوە و تێیدا بڕیار درا كە هەموو فراكسیۆنەكان بۆ دەنگدان و دەنگنەدان بە كابینەی نوێ، یەكهەڵوێست بن".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران