شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-05 07:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بنکە سەربازییەکانی لە سووریا پەرە پێدەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی سوپای تورکیا دەستیان کردووە بە چۆڵکردنی گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی زیرگان لە سەرێکانی و بەنیازە لەو ناوچەیە بنکەی سەربازیی تازە دروست بکات.

کوردپرێس:

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەست کەوتوون هێزەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی ناوچەی زیرگانی سەرێکانی بە هاووڵاتییان چۆڵ دەکەن و مەبەستیانە بنکە و بارەگای سەربازیی نوێ لەو ناوچەیە دابمەزرێنن.

ئاژانسی هاوار نیوز لەو بارەیەوە نووسیویەتی سوپای تورکیا دوو گوندی "عین الحوا" و "ام العوشبە"ی لە دەوروبەری زیرگان چۆڵ کردووە و مەبەستیەتی بارەگای سەربازیی تازە لەو ناوچەیە دابمەزرێنێت بۆیە هاووڵاتییانی بە زۆرەملێ لە ماڵەکانیان کردۆتە دەرەوە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی سوپای تورکیا لە گوندی "داوودیە ملە سلام" بە بیانووی ئەوەی کە خەڵکی گوندەکە یارمەتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیان داوە دەستی کردووە بە ڕووخاندنی خانووی هاووڵاتییانی ئەو گوندە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە