شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-05-05 05:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

3 هەزار و 461 کەس تا ئەم کاتە بە هۆی کۆرۆناوە لە تورکیا گیانیان لە دەست داوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 64 حاڵەتی مردن بە هۆی کرۆنا لەو وڵاتە تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 3461 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 5ی ئازاری 2020 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکیدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 64 هاووڵاتیی تورکیا بە هۆی کرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 3461 حاڵەت.

ناوبراو گوتیشی لە کۆی تاقی کردنەوەکانی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 614 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە تورکیا گەیشتە 127 هەزار و 659 حاڵەت.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کۆی ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە دەگاتە 68 هەزار و 166 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە